٢٠ تەمووز ٢٠٢٣ - ٢٢:١٢
شاندی دانوستانکاری کورد لە بەغدا نوێنەری یەکێتی نییە

ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی بە تاوانبار کردنی پارتی دیمۆکرات بە دەستەبەردا گرتنی سامانەکانی هەرێم، وتی: شاندی دانوستانکاری کورد لە بەغدا نوێنەری یەکێتی نییە.

غیاس سورچی بە وتنی ئەوەی کە شاندی کورد کە سەفەری بەغدای کردووە، بەس نوێنەری پارتییە، زیادی کرد: داوا لە یەکێتی نەکراوە کە ئەو شاندە هاوڕێیەتی بکات.

سورچی بە ئاماژە بە ئەوەی کە تەنانەت ئەگەر پارتیش پێشنیاری هاوڕێیەتی بۆ بەغداشی بردبا هەر ڕەتمان دەکردەوە، ڕایگەیاند: پارتی لەبەر ئەوە بەت تەنیا ڕۆشتووە کە پارتەکانی دیکە کە ڕێژەی داهات و پرسە نەوتییەکان ئاگادار نەبێتەوە.

ناوبراو هەروەها وتیشی کە پارتی لە کاتی پێکهێنانی وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکانی هەرێمەوە تا ئێستا دۆسیەی نەوتی هەرێمی لە کۆنترۆڵ بووە و هیچ پارتێک لە ئەو بارەوە ئاگادارییەکی نییە.

342/